Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان: به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێكی هیندستان ده‌ده‌ینه‌وه‌


په‌یام


سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان رایده‌گه‌یه‌نێت هیندستان به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، كۆمه‌ڵێك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ولاَته‌كه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه‌‌و جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ به‌رپه‌رچی هه‌موو هێرشێكی هیندستان ده‌ده‌نه‌وه‌.

له‌ وتارێكدا كه‌ ئاراسته‌ی گه‌لی پاكستان-ی كرد، عمران خان ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی تیرۆر له‌گه‌ڵ هیندستان نیشاندا و وتی‌ هیندستان بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لمێندرا بخاته‌ڕوو، كۆمه‌ڵێك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ پاكستان هه‌ڵبه‌ستووه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی هیچ په‌یوه‌ندی به‌و كرده‌ خۆكوژییه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ كشمیر ئه‌نجامدرا و به‌ هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی هیندستان كوژران.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، وتی له‌ میدیاكانی هیندستانه‌وه‌ بیستم و بینیم كه‌ سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و وڵاته‌ داوای تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ پاكستان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هیندستان سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش دژبه‌ پاكستان ئه‌نجام بدات، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌سته‌وه‌ستان نابین و به‌رپه‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه‌.

138 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر