Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی ئه‌وروپا بودجه‌یه‌ك به‌بڕی 16 ملیار یۆرۆ بۆ كاروباری كۆچبه‌ران ته‌رخانده‌كات


په‌یام


به‌پێی‌ پرۆژه‌یاسایه‌كی‌ په‌سه‌ندكراو، بوودجه‌ی پێشنیاركراوی شه‌ش ساڵی‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ كاروباری كۆچبه‌ران، زیاتر له‌ 16 ملیار یۆرۆیه‌.

كۆمیته‌ی ئازادییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی‌ په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه‌ باره‌گاكه‌ی‌ له‌ برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكایه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پڕۆژه‌یاسای پێشنیاركراوی بوودجه‌ی داهاتووی یه‌كێتییه‌كه‌ی بۆ كاروباری كۆچبه‌ران په‌سه‌ند كرد.

به‌پێی‌ پرۆژه‌یاساكه‌، بوودجه‌ی‌ په‌سه‌ندكراو بۆ كاروباری كۆچبه‌رانی بۆ ساڵانی 2021 تا 2027، 16 ملیار و 300 ملیۆن  یۆرۆیه‌.

پڕۆژه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی ئه‌و‌رووپا كراوه‌ و، دواتریش بۆ ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی ده‌نێردرێته‌ كۆنسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.

273 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر