Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" زیادبوونی هێرشه‌كان له‌ شاری ئیدلب-ی سووریا بۆته‌ هۆی زیادبوونی قوربانیانی مه‌ده‌نی"


په‌یام

كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ له‌ ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند زیادبوونی هێرشه‌كان له‌ شاری ئیدلب-ی سووریا بۆته‌ هۆی زیادبوونی قوربانیانی مه‌ده‌نی.

میشێل باچه‌له‌ت كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ووتی‌ له‌ ''ناوچه‌كانی داماڵراوی چه‌ك'' كه‌ خۆی له‌ ئیدلب، و باكووری حه‌ما و حه‌له‌بدا ده‌بینێته‌وه‌، له‌نێوان ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و و گرووپه‌ چه‌كداره‌كاندا شه‌ڕی خۆبه‌خۆ چڕبۆته‌وه‌.

كۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتیشی نیگه‌رانن له‌ ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی رێكخراوی داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی دێرازۆر هه‌ڵهاتوون و به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی چوونه‌ته‌ كه‌مپه‌كانی ناوچه‌ی ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه‌، كه‌ ژماره‌یان 20 هه‌زار مه‌ده‌نی ده‌بێت.

میشێل باچه‌له‌ت ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رێگه‌ناده‌ن كه‌سانی مه‌ده‌نی كه‌ ژماره‌یان 20 هه‌زار ده‌بێت و له‌ماڵ و حاڵی خۆیان بوون له‌و كه‌مپانه‌ ده‌ربچن كه‌ په‌نایان بۆ بردووه‌ و ئازادییان نییه‌.


168 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر