Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق خاوه‌نی زیاتر له‌ 96 ته‌ن یه‌ده‌گی زێڕه


په‌یام

به‌پێی داتاكانی ئه‌نجومه‌نی جیهانی زێڕ عێراق له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوودا بوه‌ته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌ 96 ته‌ن یه‌ده‌گی زێڕ.

به‌پێی راپۆرتی ئه‌نجومه‌نی جیهانیی زێڕ، له‌ ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌هۆی  سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر به‌شێك له‌ وڵاتان به‌سه‌ر به‌های دۆلاردا هاتوه‌، داواكارییه‌كان له‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندیی جیهانی بۆ كڕینی زێڕ زیادی كردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نها له‌ ساڵی (2018)دا بانكه‌ ناوه‌ندییه‌كانی وڵاتان زیاتر له‌ 651 ته‌ن زێڕیان كڕیوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ عێراق هاوشانی وڵاتانی هند و چین و كازاخستان له‌ ریزی ئه‌و وڵاتانه‌دایه‌ كه‌ له‌ گه‌وره‌ كڕیاره‌كانی زێڕ بون له‌ ساڵی (2018)دا، به‌شێوه‌یه‌ك؛ ته‌نها له‌و ساڵه‌دا یه‌ده‌گی زێڕی عێراق شه‌ش و پۆینت 45 ته‌ن زیادی كردوه‌ و كۆی یه‌ده‌گی زێڕی گه‌یشتوه‌ته‌ 96 ته‌ن و پۆینت سێ.

97 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر