Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسداران ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەی هەفتەی رابردووی ئاشکرا کرد


پەیام 

فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ناسنامه‌ی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردووی‌ ئێرانی‌ ئاشكرا كرد هاووڵاتییه‌كی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز پاكستانییه‌.

محه‌مه‌د پاكپوور، فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران، ئاشكرای‌ كرد "ئه‌و كه‌سه‌ی‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی‌ ئه‌نجام داوه‌، به‌ ڕه‌گه‌ز پاكستانییه‌ و ناوی‌ حافز محه‌مه‌د عه‌لییه‌".

محه‌مه‌د پاكپوور ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "پۆلیس له‌ ڕێگه‌ی‌ پارچه‌كانی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ پێ‌ ئه‌نجام دراوه‌، توانیویه‌تی‌ ناسنامه‌ی‌ ئه‌جامده‌ری‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئاشكرا بكات".

فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران وتیشی‌ "سه‌ره‌تا ژنێك كه‌ یه‌كه‌م سه‌ره‌داوی‌ دۆسیه‌كه‌ بووه‌، ده‌ستگیر كراوه‌، دواتریش دوو تۆمه‌تباری‌ به‌ ڕه‌گه‌ز پاكستانی‌ ده‌ستگیر كراون و، تۆمه‌تبارێكی‌ دیكه‌یش ماوه‌ كه‌ تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه‌".

به‌پێی‌ لێدوانی‌ پاكپوور "ئه‌و گرووپه‌ ئاماده‌كارییان بۆ ئه‌نجامدانی‌ چه‌ندین هێرشی‌ دیكه‌ له‌ ساڵڕۆژی‌ شۆڕشی‌ ئێراندا كردبوو، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ پارێزگای‌ سیستان و به‌لوچستانی‌ ئێران، خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ خۆی‌ به‌ پاسێكی‌ هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی‌ سوپای‌ پاسداراندا ته‌قانده‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ 27 سه‌رباز كوژران و 13ی‌ دیكه‌ بریندار بوون.

146 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر