Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: جگه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هیچ هێزێکی دیکە لە عێراق بوونی نییە


پەیام 

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕه‌تیكرده‌وه‌ جگه‌ له‌ هاوپه‌یمانیی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژی‌ داعش، هیچ هێزێكی‌ بیانی‌ له‌ عێراقدا هه‌بێت، ڕایشیگه‌یاند: ڕێگه‌ ناده‌ن له‌ خاكی‌ عێراقه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر وڵاتانی‌ دراوسێ‌.

فالح فه‌یاز، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ڕایگه‌یاند: "قبووڵی‌ ناكه‌ن هیچ بنكه‌ی هێزی بیانی له‌ عێراق بوونی هه‌بێت و، له‌ ئێستاشدا بنكه‌ی‌ هیچ هێزێكی بیانی له‌ خاكی عێراقدا نییه‌".

فالح فه‌یاز وتیشی "ته‌نها هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت له‌ عێراقدان، كه‌ ئه‌ركیان مه‌شق و ڕاهێنان و پێشكه‌شیكردنی زانیاری و ڕاوێژه‌ به‌ هێزه‌كانی عێراق".

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "ڕێگه‌ ناده‌ن له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ زیان به‌ وڵاتانی دیكه‌ بگه‌یه‌ندرێت".

فه‌یاز ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "عێراق ئاماده‌یه‌ له‌ بواری ئاسایش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، هاوكاریی وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و جیهان بكات".

ئه‌م قسانه‌ی‌ فالح فه‌یاز له‌ چوارچێوه‌ی‌ وتارێكدا هات له‌ چواره‌مین كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و بیری داعش، كه‌ به‌ به‌شداریی 60 وڵات له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

215 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر