Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەسەدە لە کۆنترۆڵکردنی دواین پێگەی داعش نزیکبووەتەوە


پەیام 

هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات به‌ ته‌واوی‌ له‌ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ دوایین پێگه‌ی‌ داعش نزیكبوونه‌ته‌وه‌ و، سه‌دان چه‌كداری‌ ئه‌و ڕێكخراوه‌ و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی‌ هه‌سه‌ده‌ كرد.

شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات و چه‌كدارانی‌ داعش، له‌ گوندی‌ باغۆزی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ دێره‌زوور به‌رده‌وامه‌، كه‌ ئه‌وه‌ دوایین پێگه‌ی‌ داعشه‌ له‌ سووریا.

كه‌ناڵی‌ ئاڕ تی‌ ڕووسی‌ ئاشكرای‌ كرد "25 پاس له‌ چه‌كدارانی‌ داعش و خێزانه‌كانیان خۆیان ڕاده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات كردووه‌".

پاش چڕبوونه‌وه‌ی‌ پێكدادانه‌كان له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ زۆر بچووكی‌ گه‌مارۆدراودا، هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات ڕایانگه‌یاندووه‌ "بۆ پاراستنی‌ گیانی‌ هاووڵاتیانی‌ مه‌ده‌نی‌ به‌ هێواشی‌ پێشڕه‌وی‌ ده‌كه‌ن".

له‌ ڕۆژانی‌ ڕابردوودا 60 پاسی‌ نه‌فه‌رهه‌ڵگر بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ هاووڵاتیان و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ خۆیان ڕاده‌ست ده‌كه‌ن، ڕه‌وانه‌ی‌ ناو گوندی‌ باغۆز كراوه‌.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ له‌ ماوه‌یه‌كی‌ كورتدا پاشماوه‌ی‌ چه‌كداره‌كانی‌ داعش له‌ گوندی‌ باغۆز، خۆیان ڕاده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات بكه‌ن.

313 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر