Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆحانی: لە مێژوودا ململانێی ئەمریکا و ئێران ئەوەندە توند نەبووە


پەیام 

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند:"له‌ ئێستادا ئێران و ئه‌مریكا له‌ ململانێیه‌كی‌ تووندان كه‌ له‌ مێژووی‌ ململانێی‌ نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا بوونی‌ نه‌بووه‌".

حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ وتیشی‌"ئه‌مریكا به‌وپه‌ڕی‌ توانایه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ میللـه‌تی‌ ئێران بووه‌ته‌وه‌ و، میللـه‌تی‌ ئێرانیش ئه‌وپه‌ڕی‌ ئیراده‌ و ئومێد و متمانه‌ی‌ خۆی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ به‌كار ده‌هێنێت، كه‌ ئه‌وه‌ش بێ‌ پێشینه‌یه‌".

سه‌رۆككۆماری‌ ئێران جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هیچ گومانێكیان له‌وه‌ نییه‌ كه‌ ئیراده‌ی‌ گه‌لی‌ ئێران به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌رده‌كه‌وێت".

رۆحانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ 15 ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایش، جگه‌ له‌ ئه‌مریكا 14 ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ دیكه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ ئه‌تۆمیدان و دژی‌ ئه‌مریكا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌".

حه‌سه‌ن رۆحانی‌ كۆنگره‌كه‌ی‌ وارشۆیشی‌ به‌ شكستێكی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ئێران ناوبرد و، تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "ئه‌مریكا سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاندبوو كۆنگره‌كه‌ بۆ دژایه‌تیی‌ ئێرانه‌، به‌ڵام دواتر كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ دژایه‌تیی‌ وڵاتان بووه‌وه‌، پاشه‌كشه‌یان كرد و وتیان بۆ گفتوگۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌رشاست".

217 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر