Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنتاگۆن: پاش كۆتاییهاتنی داعش؛ هاوكارییه‌كانمان بۆ هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وام ده‌بێت


په‌یام


وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد: پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی‌ دوایین پێگه‌ی‌ داعش، هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بێت.

شون ڕۆبه‌رتسۆن، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، ڕایگه‌یاند "له‌ كاتێكدا كه‌ به‌ ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ سووریا له‌ داعش پاك ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕێگری له‌وه‌ش ده‌كه‌ن جارێكی دیكه‌ داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌".

شون ڕۆبه‌رتسۆن ‌ئاشكرایشی‌ كرد "له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێگری‌ له‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی‌ داعش، به‌رده‌وام ده‌بن له‌ پشتگیریكردنی هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات".
وته‌بێژی‌ پنتاگۆن جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هه‌سه‌ده‌ له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوبه‌شێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراوی‌ ئه‌مریكا بووه‌".

شون ڕۆبه‌رتسۆن له‌ هه‌مان كاتدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ "ئه‌و چه‌كانه‌ی به‌ هه‌سه‌ده‌ دراون، سنووردارن و تایبه‌تن به‌ ئه‌ركی‌ شكستهێنان به‌ داعش".

هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات كه‌ یه‌په‌گه‌ سه‌كردایه‌تیی‌ ده‌كات، له‌ سه‌روبه‌ندی‌ كۆتای‌ هێنان به‌ داعشدایه‌ و، توركیاش داوا له‌ ئه‌مریكا ده‌كات پاش شه‌ڕی‌ داعش چه‌كه‌كانی‌ له‌ هه‌سه‌ده‌ وه‌ربگرێته‌وه‌.

171 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2019

بابەتی زیاتر