Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا هه‌شت ملیۆن دۆلاری له‌ قه‌زافی وه‌رگرتووه‌


پەیام 

عه‌بدوڵڵا سنوسی، سه‌رۆكی هه‌واڵگری لیبیا له‌ سه‌رده‌می موعەمه‌ر قه‌زافی رایگه‌یاند كه‌ سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆڵا ساركۆزی بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلاری له‌ قه‌زافی وه‌رگرتووه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن.

ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی فه‌ڕه‌نسا Mediapart بڵاویکردەوە، دادوه‌رانی فه‌ڕه‌نسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌واڵگری لیبیا له‌ سه‌رده‌می موعەمه‌ر قه‌زافی، عه‌بدوڵڵا سنوسی كۆبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سنوسی زانیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ به‌ دادوه‌رانی فه‌ڕه‌نسا كه‌ سه‌ركۆماری پێشووتری فه‌ڕه‌نسا، نیكۆڵا ساركۆزی بڕی هه‌شت ملیۆن دۆلاری له‌ قه‌زافی وه‌رگرتووه‌ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و گوتوویه‌تی: "قه‌زافی خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بۆ ساركۆزی كردووه‌.

ساركۆزی به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا تێڕوانینی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر قه‌زافی بگۆڕێت، ئه‌و دۆسیانه‌ دابخات كه‌ له‌سه‌ر قه‌زافی و یاریده‌ده‌رانی كراونه‌ته‌وه‌ و فه‌رمانه‌كانی ده‌ستگیركردنیان رابگرێت".

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٧ ساركۆزی پێشوازییه‌كی گه‌رموگوڕ و گه‌وره‌ی له‌ قه‌زافی كردووه‌.

هێشتا لێپرسینه‌وه‌ له‌ ئابڕووچوونه‌ داراییه‌كانی ساركۆزی به‌رده‌وامه‌ كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ سه‌ركۆمار بووه‌ (٢٠٠٧-٢٠١٢)، مانگی ئاداری ساڵی رابردوو ناوبراو به‌ زمانێكی زۆر توند هه‌واڵی ئه‌وه‌ی به‌ درۆخسته‌وه‌ كه‌ ملیۆنەها دۆلاری له‌ قه‌زافی وه‌رگرتبێت و دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه‌كه‌یشی به‌ "كات به‌فیڕۆدان" ناوبرد. 

301 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2019

بابەتی زیاتر