Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

٢٠٠ سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌


پەیام 

كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌ دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا، نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌ربازی وڵاته‌كه‌یان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌ركی "پاراستنی ئاشتی"دا و بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌، له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌.  

وته‌بێژی كۆشكی سپی، سارا سانده‌رز، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا، بڵاوكرده‌وه‌. 

سارا سانده‌رز له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاشكرایكردووه‌:"گرووپێكی بچووكی سه‌ربازیی كه‌ له‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ پێكدێن، له‌ چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاشتیدا بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سووریا ده‌مێننه‌وه‌".  

سانده‌رز ورده‌كاریی دیكه‌ی له‌وباره‌وه‌یه‌ بڵانه‌كردووه‌ته‌وه‌، هاوکات بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ له‌ دوای په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج. 

164 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر