Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ترەمپ پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە شێت ناودەبات


پەیام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا پاڵێوراوی چاوه‌ڕوانكراوی دیموكراته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو به‌ "شێت" ناوزه‌د ده‌كات.

(دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا (بێرنی سانده‌رز)ی سیناتۆری ویلایه‌تی (ڤێرمۆنت)ی به‌ "شێت" ناوزه‌د كرد كه‌ ده‌یه‌وێت به‌شداری له‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ساڵی داهاتوو بكات.

تره‌مپ له‌ تویتێكدا له‌ (تویته‌ر) نووسی: (بێرنی)یه‌ شێت به‌شداریی له‌ كێبڕكێكه‌دا كردووه‌، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.

لای خۆیه‌وه‌، (بێرنی سانده‌رز)یش به‌ تویتێك وه‌ڵامی (تره‌مپ)ی داوه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی: "شێتی ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆكێكمان هه‌یه‌ نه‌ژادپه‌رستی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی، دوژمنایه‌تیی بیانی‌و ساخته‌كاری ئه‌نجام ده‌دات". 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، به‌پێی زانیارییه‌كان (فایز شاكر)ی موسڵمان سه‌رپه‌رشتی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی (بێرنی سانده‌رز)ی پاڵێوراوی چاوه‌ڕوانكراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ده‌كات، به‌مه‌ش (شاكر) یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكایه‌ كه‌ موسڵمان بێت.

121 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر