Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. هه‌شت كه‌س به‌هۆی هێرشەکەی سەر سوپای پاسداران دەستگیرکران


پەیام 

هه‌شت كه‌س به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شاری زاهیدان-ی ناوه‌ندی پارێزگای سیستان و به‌لوچستان كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ كوژرانی ٢٧ سه‌ربازی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رۆكی گشتی دادگای پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، ئیبراهیم حامیدی به‌ میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاندووه‌ هه‌شت كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه‌ كه‌ له‌ هێرشه‌ خۆكوژیه‌كه‌ی زاهیدان-ه‌وه‌ گلاون.

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر فه‌رمانده‌ی‌ هێزی‌ زه‌مینیی‌ سوپای‌ پاسدارانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، ناسنامه‌ی‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد و رایگەیاندبوو هاووڵاتییه‌كی‌ به‌ ڕه‌گه‌ز پاكستانییه‌.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو له‌ پارێزگای‌ سیستان و به‌لوچستانی‌ ئێران، خۆكوژێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ خۆی‌ به‌ پاسێكی‌ هێزه‌ زه‌مینییه‌كانی‌ سوپای‌ پاسداراندا ته‌قانده‌وه‌ و، به‌هۆیه‌وه‌ 27 سه‌رباز كوژران و 13ی‌ دیكه‌ بریندار بوون.

 

70 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر