Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئیدانەی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵی ٩ گەنجە میسرییەکە دەکەن


پەیام 

ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری‌ مافی مرۆڤ به‌ بێزاری‌ و ئیدانه‌وه‌ باس له‌پڕۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵی ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ میسر ده‌كه‌ن.

ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له‌ ده‌وڵه‌ته‌ هاوپه‌یمانه‌كانی میسر ده‌كات له‌ هه‌مبه‌ر سزای‌ له‌سێداره‌دان ئیدانه‌ی حكومه‌تی میسر بكه‌ن.

(ناجیه‌ بونیم) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌شی باكووری ئه‌فریقیای ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ: پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ئاست زیادبوونی سزای له‌سێداره‌دان له‌ میسر، بێ ده‌نگ نه‌مێنێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ وتیشی: ئه‌و دادگایه‌ی له‌ ڕێی ئه‌شكه‌نجه‌وه‌ دانپێدانان به‌ تۆمه‌تباران تۆمار ده‌كات گوزارشت له‌ دادگه‌ریی ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و سته‌م‌و زۆره‌ی له‌ میسر هه‌یه‌، نیشان ده‌دات.

لای‌ خۆیه‌وه‌ ڕێكخراوی (چاودێری مافه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی ـ هیومان ڕایتس ۆچ) ڕایگه‌یاند: له‌سێداره‌دانی نۆ كه‌س له‌ دادگایه‌كی سته‌مكارانه‌دا هیچ مانایه‌كی پارێزراوی‌و دادوه‌ریی بۆ هاووڵاتیان ناهێڵێته‌وه‌.

هیومان ڕایتس وۆچ داواش ده‌كات هه‌رچی زووه‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان له‌ میسر هه‌ڵبگیرێت‌و چاكسازی له‌ یاساكانی سزاداندا بكرێت‌و هه‌وڵ بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی دادگاكانیش بدرێت.

255 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر