Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆر به‌ر په‌یكه‌ری فیرعه‌ون رامسێسی دووه‌م كه‌وت


پەیام 

له‌ په‌رستگای ئه‌بو سیمبه‌ل له‌ ویلایه‌تی ئه‌سوان-ی میسر خۆر به‌ر په‌یكه‌ری فیرعه‌ون رامسێسی دووه‌م كه‌وت کە ساڵانە دوو جار ئەم دیاردەیە دووبارە دەبێتەوە. 

لەسەر رووداوەکە پارێزگاری ئه‌سوان، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم به‌ میدیاكانی راگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی سێ هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی چوون بۆ بینینی ئه‌و رووداوه‌ سرووشتییانه‌ی ساڵانه‌ ته‌نها دووجار له‌ ناوچه‌كه‌ روو ده‌ده‌ن. 

له‌ ساته‌وه‌ختی رووداوه‌كه‌دا چه‌ندین جۆر چالاكی و نمایشی فۆلكۆری پێشكه‌ش كران له‌ په‌رستگای ئه‌بو سیمبه‌ل و ژماره‌یه‌ك له‌ ئاماده‌بووانیش باڵیۆزان و به‌رپرسانی نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی بوون. 

چوار په‌یكه‌ری گه‌وره‌ی رامسێس له‌ ده‌روازه‌ی په‌رستگای ئه‌بو سیمبه‌ل دروست كراون كه‌ به‌ هه‌ڵكه‌ندنی شاخ و به‌ ٢٠ ساڵ ئه‌و په‌رستگایه‌ له‌ شاری ئه‌سوه‌ن دروست كراوه‌. 

ئه‌م رووداوه‌ كه‌ به‌ سه‌رسوڕهێنه‌ری ئه‌ستێره‌ناسی له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌ له‌ ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م كه‌ به‌ "رۆژی له‌دایكبوونی" رامسێسی دووه‌م و ٢٢ی شوبات كه‌ به‌ "رۆژی تاج له‌سه‌رنانی" رامسێسی دووه‌م ناسراوه‌ ئه‌نجام ده‌درێ و ماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك ده‌خایه‌نێت. 

له‌ میسری كۆن له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی تیشكه‌كانی خۆر به‌ په‌یكه‌ری رامسێسی دووه‌م له‌ ٢٢ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی چاندن و كشتوكاڵ و دووپاتبوونه‌وه‌ی هه‌مان رووداو له‌ ٢٢ی شوبات به‌ ده‌ستپێكی وه‌رزی دروێنه‌ له‌قه‌ڵه‌م دراوه‌. 

رامسێسی دووه‌م له‌ ساڵانی ١٢٧٩-١٢١٣ی پێش زایین فه‌رمانڕه‌وای میسر بووه‌. 

333 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر