Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران مانۆڕێكی سه‌ربازی ده‌ریایی به‌رفراوان ئه‌نجام ده‌دات


پەیام 

له‌ گه‌رووی كه‌نداوی عه‌ره‌بیدا، هێزی ده‌ریای كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران مانۆرێكی ده‌ریایی گه‌وره‌ی ده‌ستپێكرد‌و تیایدا یه‌كه‌م مووشه‌كی (كرۆز)ی له‌ ژێرده‌ریاییه‌وه‌، تاقیكرده‌وه‌.

(حسێن خانزادی) فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریای ئێران له‌ میانی وته‌یه‌كیدا كه‌ كه‌ناڵی فه‌ڕمی وڵاته‌كه‌ی په‌خشی كرد ڕایگه‌یاند: ئه‌و ڕاهێنانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هێرش‌و په‌لاماری ده‌ره‌كیی‌و تاقیكردنه‌وه‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌ك‌و كادره‌ سه‌ربازییه‌كان، ئه‌نجام دراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌ڕمیی ئێران، زیاتر له‌ 100 كه‌شتیی به‌شداری له‌و مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌دا ده‌كه‌ن كه‌ بڕیاره‌ سێ ڕۆژ بخایه‌نێت‌و له‌ ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی گه‌رووی هورمز به‌ره‌و زه‌ریای هندی، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌م مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌ له‌كاتێكدایه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران ڕۆژ له‌ دوای‌ ڕۆژ ئاڵۆزی زیاتر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت، به‌تایبه‌ت كه‌ له‌ كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوودا كه‌شتی ئه‌مریكی (جۆن ستینیس) گه‌یشته‌ ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.

164 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر