Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مه‌ریكا و جین خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆ بازرگانییه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێكرد


پەیام 

دوای چه‌ند مانگێك له‌ گرژیی و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ یه‌كتری، به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و جین خولێكی دیكه‌ی گفتوگۆ بازرگانییه‌كانی نێوانیان ده‌ستپێكرد. 

له‌ واشنتن ڕابه‌رت لایتهایزه‌ر نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌مه‌ریكا  و ستیڤن منوچن وه‌زیری خه‌زێنه‌ی ئه‌مه‌ریكا  له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیری چین و  لیۆ هی نوێنه‌ری بازرگانی ئه‌و وڵاته‌  له‌ بینایه‌كی نزیك كۆشكی سپیدا كۆبوونه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌  گاو فینگ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی چین ڕایگه‌یاند: ئه‌م دانوستانه‌ چڕانه‌ی نێوان دوو وڵاته‌كه‌ ئامانج لێیان كاركردنه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێك كه‌ له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كه‌ی هه‌ردوو سه‌رۆكی چین و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا  بگونجێت.

ئه‌مه‌ چواره‌مین خولی دانوستانی ئاست به‌رزه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌یه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌وبه‌رپرسانه‌ هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ دانوستانه‌كان نه‌داوه‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوش، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لێدوانێكدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، دانوستانه‌كان زۆر ئاڵۆزن، به‌لاَم به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن.

150 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر