Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئەو په‌نابه‌رانه‌ی زیادکردووە کە دیپۆرتیان دەکاتەوە


پەیام 

ئه‌ڵمانیا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی زیادكردووه‌ كه‌ به‌هۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیانه‌وه‌ دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌.

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی پشت به‌ست به‌ داتاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ریی له‌ ئه‌ڵمانیا ره‌تكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌دا 35 زیادیكردووه‌. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی رۆژانامه‌كه‌ له‌ ساڵی 2018دا له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ هه‌زار و 873  كه‌س بۆ تونس، جه‌زائیر و مه‌غریب دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌. 

زۆرترین دیپۆرتكراوه‌كان بۆ وڵاتانی تونس و جه‌زائیر و مه‌غریب بوون.له‌ 2018دا 369 كه‌س بۆ تونس، 678 كه‌س بۆ جه‌زائیر و 826 بۆ مه‌غریب دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌ڵمانیا به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییه‌كانیان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیی له‌ وڵاته‌كه‌ی ره‌تكراوه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌شێك له‌و وڵاتانه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ كه‌ زۆرترین په‌نابه‌ری هه‌یه‌ و داوای كردووه‌ به‌ڵگه‌ فه‌رمییه‌كانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌ ئاماده‌بكرێن. 

283 جار خوێندراوەتەوە
22/02/2019

بابەتی زیاتر