Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ و ئه‌ردۆگان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاووتوێی‌ چه‌ند پرسێكیان كرد

په‌یام

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆككۆماری توركیا ئه‌نجامدا.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا تره‌مپ و ئه‌ردۆگان گفتوگۆیان له‌سه‌ر دۆخی سوریا كرد و به‌ پێویستیانزانی‌ هه‌مووان یارمه‌تی ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی سوریا بده‌ن.

هاوكات هه‌ردوو سه‌رۆك گفتوگۆیان له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا كرد كه‌ پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌ك بێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو وڵات گونجاوبێت و هیچ ده‌رئه‌نجامێكی نه‌رێنی بۆ هه‌دوولا نه‌بێت. 

به‌شێكی دیكه‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی‌ تره‌مپ و ئه‌ردۆگان بۆ رێككه‌وتن بووه‌ له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ 75 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوريیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌. 


117 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر