Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نێجیریا .. پڕۆسه‌ی‌ دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی‌و په‌رله‌مان دەستیپێکرد

په‌یام

دەنگدەران لە نێجیریا بەمەبەستی ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و ئەندامانی نوێ بۆ پەرلەمان روویان لە ١٧٥ ھەزار بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان کرد.

ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەییتد پرێس (AP) بڵاویکردەوە، پڕۆسەکە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دەستیپێکردووە تا کاتژمێر ١٣:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبێت.
ھەروەھا لە پڕۆسەکەدا، ٨٤ ملیۆن دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشدا بەر لە دەستپێکردنی پڕۆسەی دەنگدانەکە، دەنگی تەقەیەکی زۆر لە شاری مایدۆگوری باکووری رۆژھەڵاتی نێجیریا، بیستراوە.چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و گشتی نێجیریا دوای ھەفتەیەک رابگەیەندرێت.

بڕیاربوو ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و گشتی نێجیریا ھەفتەی رابردوو بەڕێوەبچووبایە بەڵام لە لایەن لیژنەی سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە بۆ ماوەی ھەفتەیەک دواخرابوو.ھەریەک لە محەمەدۆ بوخاری سەرۆکی ئێستای نێجیریا، لەگەڵ ئەتیکۆ ئەبو بەکر سەرۆکی پارتی گەلی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆن، لە گرنگترین و بەھێزترین ئەو ٢٧ کاندیدانەن کە ھەوڵی بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە دەدەن.


94 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر