Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌زائیر.. 41 خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران كه‌ دژی خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی‌ بوته‌فلیقه‌ بوون

په‌یام

له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی جه‌زائیر دژ به‌ خۆكاندیدكردنی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ بۆ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌یان خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.

هاووڵاتییانی جه‌زائیر دژی خۆكاندیدكردنی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ بۆ خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی جه‌زائیر بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادان له‌ نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و خۆپیشانده‌ران روویداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ میانی خۆپیشاندانه‌كاندا 41 خۆپیشانده‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراون.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی جه‌زائر له‌ 18ی ئه‌م مانگی به‌ڕێوه‌بچێت كه‌ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌و وڵاته‌، عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ خۆی كاندید كرووه‌.

90 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر