Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی سوودان حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و حكوومه‌تێكی نوێی پێكهێنا

په‌یام


سه‌رۆكی سوودان به‌ بڕیارێكی كۆماریی، حكوومه‌تی ئێستای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و حكوومه‌تێكی نوێی پێكهێنا.

ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی سوودان بڵاویكرده‌وه‌ عومه‌ر به‌شیر سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌، بڕیارێكی كۆماریی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی بڕیاره‌كه‌، هه‌ردوو حكوومه‌تی ناوه‌ندی و حكوومه‌تی ویلایه‌ته‌كانی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ و حكوومه‌تێكی نوێ پێكهێنرا و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی وه‌ك فه‌رمانڕاوی ویلایه‌ته‌كان ده‌ستنیشانكران.

له‌ حكوومه‌تی نوێی سووداندا، هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی به‌رگری، ده‌ره‌وه‌ و داد له‌ پۆسته‌كانیان ماونه‌ته‌وه‌ و لانه‌دراون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی وه‌ك فه‌رمانڕاوی 18 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستنیشانكراون.

هه‌روه‌ها عومه‌ر به‌شیر فه‌رمانیكردووه‌ كاروباری ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی دیكه‌ كه‌ هیچ وه‌زیرێكیان نییه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌میندارانی گشتی و بریكاران به‌ڕێوه‌ببرێن.

153 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر