Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ كه‌نه‌دا ده‌كرێت به‌نوێنه‌ری‌ ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌نه‌دا، بۆ پۆستی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كاندیدكردووه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاندووه‌ خۆشحاڵن به‌وه‌ی كێڵی نایت كرافت كه‌ له‌ ئیستادا وه‌ك باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ كه‌نه‌دا كار ده‌كات، بۆ پۆستی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، پاڵپێوراوه‌، چونكه‌ ناوبراو له‌ میانی نوێنه‌رایه‌تییكردنی وڵاته‌كه‌یاندا، كاری زۆر گرنگی ئه‌نجامداوه‌.

هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیدكرابوو، به‌ بیانووی هۆكاری تایبه‌ت به‌ خێزانه‌كه‌ی، له‌ كاندیدبوون كشابوویه‌وه‌. 


91 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر