Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ حكومه‌تی‌ فینله‌ندا ده‌كرێت ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی ڕابگرێت

په‌یام

كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق داوای له‌ حكوومه‌تی فینله‌ندا كرد به‌ زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی رابگرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌كانی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی فینله‌ندا كردووه‌ به‌ زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ڕابگرن.

كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ له‌ ساڵی 1951 واژۆ كراوه‌.

هاوكات وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق، به‌زۆر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ و په‌نابه‌رانی ولاَته‌كه‌ی له‌ ولاَتی‌ فینله‌نداوه‌ ره‌تكرده‌وه‌.

208 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر