Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جێگری سه‌ركۆماری ئێران: دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵات جددیی‌و قورسه‌

په‌یام

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشكرایكرد دۆخی هه‌نووكه‌یی وڵاته‌كه‌ی جددیی و قورسه‌. 

ئیسحاق جیهانگیریی جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ میانی وتارێكدا له‌ زانكۆی تاران رایگه‌یاند ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی سزاكانه‌وه‌ فشار بخاته‌ سه‌ر دانیشتوانی ئێران، جه‌ختی‌ له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێستادا بارودۆخی وڵات جددیی و زه‌حمه‌ته‌.

 ئیسحاق جیهانگیریی وتیشی بۆچوونی ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی ئێرانن، بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌، چونكه‌ سه‌رمایه‌ی بنه‌ڕه‌تیی كه‌ وڵات به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ده‌بات، سه‌رمایه‌ی مرۆیی خه‌ڵكی ئێرانه‌. 

جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ پێویستییان به‌ هاریكاری قوتابیان و مامۆستایانی زانكۆیه‌ بۆ رزگاربوون له‌ كێشه‌ ئابوورییه‌كان.

110 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر