Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیندستان.. كه‌وتنه‌وه‌ی‌ ئاگر له‌ گه‌راجێكدا سه‌دان ئوتومبێلی سووتاند

په‌یام

له‌ ئه‌نجامی‌ ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گه‌راجێكی ڕاوه‌ستانی‌ ئوتومبێل له‌ هیندستان، نزیكه‌ی‌ 500 ئوتومبێل سووتان.

به‌گوێره‌ی‌ هه‌واڵ‌، ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی‌ ئوتومبێل له‌لایه‌ن سه‌ردانیكارانی‌ پێشانگه‌ی‌ فڕۆكه‌وانیی هیندستانه‌وه‌ له‌و گه‌راجه‌دا ڕاگیرابوون.

ئه‌مه‌ش دووه‌م ڕووداوی قورسه‌ كه‌ له‌ میانی‌ چالاكییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ پێشانگه‌ی‌ فڕۆكه‌وانیی هیندستان له‌ هه‌رێمی به‌نگالۆر تۆمار ده‌كرێت، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردووشدا دوو فڕۆكه‌ی به‌شدار له‌ پێشانگاكه‌دا له‌ ئاسماندا به‌ریه‌ككه‌وتن‌و تێكشكان.

به‌پێی چه‌ند ڕاپۆرته‌ هه‌واڵێكش، گومان ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی‌ ئاگره‌كه‌ فڕێدانی‌ پاشماوه‌ی‌ جگه‌ره‌ بووبێت بۆ سه‌ر پووش‌و په‌ڵاشی نزیك له‌ شوێنی‌ وه‌ستانی‌ ئوتومبیله‌كان، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئاگر ته‌شه‌نه‌ی‌ سه‌ندووه‌و ئوتومبێله‌كانی‌ ته‌نیوه‌ته‌وه‌.


هاوكات به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ تیمی‌ به‌رگریی شارستانی‌و تیمی‌ پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‌ ئاگری‌ گه‌وره‌ی‌ له‌و چه‌شنه‌، به‌ سه‌دان ئوتومبێل سووتان‌و ئاگره‌كه‌ش چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو.

203 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر