Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ئێران ده‌ستیپێكرده‌وه‌

په‌یام

پاش راگرتنی بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ بۆ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ چه‌ند مه‌رجێك ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم بڕیاری راگرتنی هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌ریمی كوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانیان له‌و كارگه‌ و پاڵاوگانه‌دان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستاندان.

هه‌روه‌ها هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌ بڕیاری راگرتنه‌كه‌ ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییانه‌ش ناگرێته‌وه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌كانیان پارێزگاكانی دیكه‌ی حكومه‌تی عێراقن و مۆڵه‌تی فه‌رمیان هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداده‌وه‌ بۆ بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت.

ئه‌م بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم دوای 10 رۆژ له‌ بڕیارێكی خۆی دێت به‌ راگرتنی نه‌وت له‌ رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌ بۆ ولاَتی‌ ئێران.

ده‌ركردن و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتیه‌كانی هه‌رێم له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ بالاَی ئه‌مریكا به‌  به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتیان راگه‌یاندوه‌ نابێت چیتر هه‌رێم نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران بكات.

115 جار خوێندراوەتەوە
23/02/2019

بابەتی زیاتر