Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كه‌مین ئافره‌ت له‌ مێژووی‌ سعودییه‌دا؛ پۆستی‌ باڵوێزی‌ وه‌رگرت


په‌یام

به‌ بریارێكی‌ شاهانه‌ی‌ سعودییه‌ یه‌كه‌مین ئافره‌ت له‌ مێژووی‌ ئه‌و وڵاته‌دا پۆستی‌ باڵوێزی‌ وه‌رگرت.

له‌ بریارێكی‌ شاهانه‌دا؛ موحه‌مه‌د بن سه‌لمانی‌ شازاده‌ی‌ جێنیشینی‌ سعودییه‌، ریما بن به‌نده‌ر بن سولتان ـی‌ وه‌ك باڵوێزی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكرد.

شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان سێ فەرمانی شاهانەی دەرکرد کە یەکێکیان تابیەتە بە دانانی خالید بن سەلمان-ی وەک جێگری وەزیری بەرگریی سعوودیەـو یه‌كێكی‌ تریش دانانی‌ ریما بن به‌نده‌ر بووه‌ وه‌ك باڵوێزی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌مریكا.

ریما پێشتر له‌ ئه‌مریكا ژییاوه‌و كچی‌ به‌نده‌ر بن سولتانه‌و له‌ بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌یه‌؛ كه‌ باوكی یه‌كێك بووه‌ له‌ باڵوێزه‌كانی‌ سعودییه‌ له‌ ئه‌مریكا.

293 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2019

بابەتی زیاتر