Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سووریا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوژرانی 24 كه‌سی مه‌ده‌نی لێكه‌وته‌وه‌

په‌یام

مێنێكی چێندراو له‌ ناوچه‌یه‌كی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌ما له‌ سووریا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 24 كه‌سی مه‌ده‌نی كوژران.

ئاژانسی هه‌واڵیی سانا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ فه‌رمانده‌یی پۆلیسی حه‌ما رایگه‌یاندووه‌ مێنێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی دۆڵی عه‌زیب له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سوله‌مییه‌ رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای حه‌ما به‌ ئۆتۆمبێڵكدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سی دانیشتوی هه‌ردوو گوندی بوستانه‌ و سه‌رحه‌-ی ده‌گواسته‌وه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ڵان له‌ ناوچه‌كه‌.

فه‌رمانده‌یی پۆلیسی حه‌ما ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 24 مه‌ده‌نی كوژران و كه‌ ته‌رمه‌كانیان گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌ی سوله‌مییه‌ و حه‌ما.

192 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2019

بابەتی زیاتر