Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. له‌ 2018 دا 10 هه‌زارو 993 مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ

په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرایكرد: له‌ ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی‌ 11 هه‌زار هاولاَتی‌ مه‌ده‌نی له‌ ئه‌فغانستان بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و نووسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئه‌فغانستان له‌ راپۆرتێكدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ میانی ساڵی 2018دا له‌و وڵاته‌دا، بوونه‌ته‌ قوربانی جه‌نگ، بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ له‌ میانی له‌ ساڵی رابردوودا 3 هه‌زار و 804 مه‌ده‌نی به‌ هۆی جه‌نگه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان كوژراون و حه‌وت هه‌زار و 189ی دیكه‌ش برینداربوون.


له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌نێو كوژراواندا 927 منداڵ هه‌یه‌، ئه‌وه‌یش به‌رزترین ژماره‌یه‌ تا ئێستا تۆمار كرابێت كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵێكدا له‌ ئه‌فغانستان كوژرابن.


179 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2019

بابەتی زیاتر