Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌مه‌ن.. زیاترله‌ ملیۆنێك منداڵ له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین كه‌ شه‌ڕی‌ تێدایه‌

په‌یام

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی‌ له‌و ناوچانه‌ی‌ شه‌ڕو پێكدادانی‌ تێدایه‌ ده‌ژین.

به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمیی له‌ رێكخراوی یونیسێف له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند: له‌و كاته‌ی ئاگربه‌ست له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ندا واژۆ كراوه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر ره‌وشی منداڵان له‌و ولاَته‌دا نه‌هاتووه‌.

خیرات كابالاری راشیگه‌یاندووه‌ رۆژانه‌ لانی‌ كه‌م هه‌شت منداڵ له‌ یه‌مه‌ن له‌ میانی یاریكردن یان چوونیان بۆ قوتابخانه‌ ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی ئاستی هه‌ژاری له‌و وڵاته‌ تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ناوبراو داواشی له‌ لایه‌نه‌كانی یه‌مه‌ن كرد كه‌ سنوورێك بۆ توندوتیژی و شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوانیان دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه‌ منداڵان نه‌بنه‌ قوربانی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان.

93 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2019

بابەتی زیاتر