Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران هه‌زاران خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ سوریا دروستده‌كات

په‌یام

به‌ پێی رێككه‌وتننامه‌یه‌ك، ئێران هه‌زاران خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ سوریا دروستده‌كات.

ئیره‌ج ره‌هبه‌ر جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌سازانی تاران له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌ چوارده‌یه‌مین دانیشتنی ئابووری ئێران و سوریا رێككه‌وتنێك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆ دروستكردنی 200 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا واژۆكراوه‌. 

جێگری سه‌رۆكی كۆمه‌ڵگه‌سازانی تاران ئاماژه‌ی به‌ ورده‌كاری رێككه‌وتننامه‌كه‌ و چۆنێتی دابینكردنی بودجه‌ی ئه‌و خانووانه‌ نه‌كرد كه‌ دروستده‌كرێن.

ئێران و سوریا تائێستا چه‌ندین رێككه‌وتننامه‌یان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی، نه‌وت، گاز، كاره‌با، وزه‌ و پیشه‌ واژۆكردووه‌.

252 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2019

بابەتی زیاتر