Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی: ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئێران ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش دروستبكه‌ین

په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ ئێراندا ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش دروستبكه‌ن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ لایه‌ن نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران،  كۆبووه‌ته‌وه‌.

عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌ته‌كانی بازرگانی، سه‌رچاوه‌ ئاويیه‌كان، سنوور و ڤیزه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكرا، هاوكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئوردن ئه‌نجامماندا ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئێراندا ناوچه‌ی پیشه‌سازی هاوبه‌ش دروستبكه‌ین.

له‌ به‌رامبه‌ردا، عراقچی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌ركۆماری ئێران، بۆ عێراق په‌یوه‌ندییه‌ بازرگانی و ئابوورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هێز ده‌كات.   

156 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2019

بابەتی زیاتر