Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی بڕی 25 ھەزار دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە


په‌یام

پۆلیسی سلێمانی بڕی 25 ھەزار دۆلار بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێنێتەوە کە بەناوی مامەڵەی ڤیزاوە لێیوەرگیرابوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە: دوای ئەوەی بەناوی وەرگرتنی ڤیزاوە بڕی 25 ھەزار دۆلار لەھاووڵاتییەکی خاوەن پێداویستیی تایبەت وەردەگرێت و لەبەرامبەردا ڤیزاکەی بۆ وەرناگرن و پارەکەشی بۆ ناگەڕێننەوە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا توانییان ئەو بڕە پارەیە بۆ خاوەنەکەی بگەڕێننەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی ھاووڵاتییەک کە بڕی 25 ھەزار دۆلاری لێوەرگیراوە، بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزا، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا، لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانییان لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و پارەکەش بۆ خاوەنەکەی بگەڕێندرێتەوە. 

لەئێستاشدا ئەو تۆمەتبارەی پارەکەی لەو ھاووڵاتییە وەرگرتووە بەبڕیاری دادوەر بەندکراوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

296 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر