Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێیه‌م گه‌وره‌ به‌رپرسی فاتیكان به‌ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر دوو مناڵ تۆمه‌تبارده‌كرێت


په‌یام

سێیه‌م گه‌وره‌ به‌رپرسی ڤاتیكان ئابوڕوچونێكی دیكه‌ توشی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.

دادگای ئوسترالیا كاردیناڵ‌ جورج پێڵ‌ وه‌زیری دارایی و سێیه‌م گه‌وره‌ به‌رپرسی ڤاتیكانی ئیدانه‌كرد به‌هۆی ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر دوو منداڵ.

دادگایی شاری ملبورن له‌ ئوسترالیا ڕایگه‌یاند كاردینالی ته‌مه‌ن 77 ساڵ ئیدانه‌كرا به‌ ده‌سترێژكردنه‌ سه‌ر دوو منداڵ له‌ كاتی به‌شداریكردن له‌ سروده‌ ئاینیه‌كان له‌ كه‌نیسه‌ی ملبورن، ئه‌و كاته‌ی كه‌ منداڵه‌كان ته‌مه‌نیان 12 و 13 ساڵ بووه‌.

دادگای ئوسترالیا ئه‌وه‌شی وتوه‌ بریاری ئیدانه‌كردنه‌كه‌ مانگی كانونی دووه‌می ساڵی رابردوو ده‌رچوه‌ به‌ڵام بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌ به‌هۆی هه‌ستیاری دۆسیه‌كه‌.

هه‌رچه‌نده‌ كاردیناڵ‌ پێڵ‌ به‌هۆی ئه‌و دۆسیه‌یه‌وه‌ داوای پشوی كردوه‌ له‌ ڤاتیكان، به‌ڵام تا ئێستاش به‌ فه‌رمی وه‌زیری ئابوری ڤاتیكانه‌ و به‌ سێیه‌م گه‌وره‌به‌رپرسی ئه‌و وڵاته‌ داده‌نرێت.
ده‌ستدرێژی سێكسی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڤاتیكان ده‌بێته‌ به‌رزترین به‌رپرسی كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی كه‌ ئیدانه‌ بكرێت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانێكی له‌و شێوه‌یه‌.


195 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر