Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستان بۆردومانی به‌شه‌ كشمیرییه‌كه‌ی پاكستانی كرد


په‌یام


فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستان، به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاكستان-یان بۆردومان كرد و سوپای پاكستانیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌.

به‌رپرسانی سه‌ربازیی هیندستان رایانگه‌یاند، حه‌شارگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له‌ به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی پاكستان بۆردومانكردووه‌.

جه‌نه‌رال ئاسف غه‌فور وته‌بێژی سوپای پاكستان، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كایه‌ی ئاسمانی به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌یان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستانه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌.

ئاسف غه‌فور راشیگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هیندستان شه‌ش كیلۆمه‌تر كایه‌ی ئاسمانی پاكستان-یان به‌زاندبوو، هاوكات به‌هۆی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی پاكستانه‌وه‌، به‌په‌له‌ هه‌ڵاتوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

به‌هۆی ئه‌و كرده‌ خۆكوژییه‌ی كه‌ له‌ 14ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌شی كشمیری ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیندستان كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرده‌ ئامانج و، له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی هندستان كوژران و برینداربوون، گرژی كه‌وتوه‌ته‌ نێوان پاكستان و هیندستان.

201 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر