Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرێكی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جوله‌كه‌؛ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا


په‌یام

وه‌زیری كشتوكاڵی ئیسرائیل، به‌ یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌ قودس.

فیراس دبس به‌رپرسی به‌شی ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی ئیسلامی له‌ قودس، له‌ راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ، ئه‌وری ئه‌رئێل وه‌زیری كشتوكاڵی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك جووله‌كه‌ی توندڕه‌و و، به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیسی ئیسرائیل هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا.

فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی ئیسلامی له‌ قودس گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وری ئه‌رئێل له‌ ده‌رگای باب ره‌حمه‌ له‌ به‌ری رۆژهه‌ڵاتی مزگه‌وتی ئه‌قسا وێنه‌ ده‌گرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ پۆلیسی ئیسرائیل رێگای به‌ ئه‌ندامانی كنێست و به‌رپرسانی ئیسرائیل داوه‌ كه‌ مانگانه‌ هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قسا.

140 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر