Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زه‌ریف هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی ئاشكراكرد


په‌یام

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای بریاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند من وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیچ نرخ‌ و به‌هایه‌كم نه‌ماوه‌.

 ‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ میدیاكانی‌ ولاَته‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌ هێنده‌ ئه‌رزشی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كه‌م بووه‌ته‌وه‌ ته‌نانه‌ت ئاگاداری دیداره‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له‌ تاران نه‌بوه‌.

هه‌روه‌ها میدیاكانی ئێران باسیان له‌ ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كردووه‌ له‌ مه‌راسیمی پێشوازیكردنی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له‌كاتی دیداری ئه‌و له‌گه‌ڵ خامنه‌یی و ڕۆحانی وه‌ له‌جێی ئه‌و قاسم سلێمانی سه‌رۆكی فه‌یله‌قی قودس ئاماده‌ بووه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ناوبراو ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ راگه‌یاندوه‌.

 زه‌ریف له‌ به‌شێكی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی‌ ناتوانم به‌رده‌وام بم له‌ كاره‌كه‌م بۆیه‌ ده‌ست له‌كار ده‌كێشمه‌وه‌ و داوای‌ لێبووردن له‌ هه‌ر كه‌موكوڕی‌ و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كیش ده‌كه‌م.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ته‌مه‌نی 59 ساڵه‌ و پیشتر نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئێران بوو له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ساڵی 2013 له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه‌ وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ دیاریكرا.

182 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر