Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. چه‌ندین ده‌رمانخانه‌و نۆرینگه‌ی پزیشكی داخران و غه‌رامه‌كران


په‌یام

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستیی‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامییه‌تی‌ قه‌زاكه‌، داخستن و غه‌رامه‌كردنی‌ چه‌ندین ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌ پزیشكییان به‌هۆی‌ سه‌رپێچییه‌كانه‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

فه‌رهاد محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستیی‌ چه‌مچه‌ماڵ، ڕایگه‌یاند "له‌ ساڵی‌ نوێدا هه‌ڵمه‌ته‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن و چاوپۆشیش له‌ هیچ كه‌س و لایه‌ك ناكرێت".

ناوبراو ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "له‌ دوو مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵدا به‌راورد به‌ ساڵی‌ پار سه‌رپێچییه‌كان زیادیان كردووه‌ و، كه‌سانێك كاری‌ پزیشكی‌ ده‌كه‌ن كه‌ هیچ پسپۆڕییه‌كیان له‌ بواره‌كه‌دا نییه‌".

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌ندروستیی‌ چه‌مچه‌ماڵ داواكاری‌ له‌ هاووڵاتیانیش كرد له‌ بینینی‌ هه‌ر سه‌رپێچی‌ و ده‌رمانێكی‌ به‌سه‌رچوو له‌ ده‌رمانخانه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌...

237 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر