Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. پۆلیسی‌ سلێمانی‌ دانپێدانانی‌ دوو تۆمه‌تبار بڵاوده‌كاته‌وه‌ ده‌ستدرێژییان كردۆته‌ سه‌ر كچێك


پەیام 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك كه‌ خاوه‌نی‌ دوو خێزانه‌، به‌هۆی‌ خوشكه‌كه‌یه‌وه‌ كچێكی‌ 17 ساڵ ده‌ناسێت، دواتر په‌یوه‌ندی‌ له‌نێوانیاندا دروستده‌بێت‌و ده‌ستدرێژی‌ ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌.

پۆلیس وتویشیەتی هەرچەندە دواتر كچه‌كه‌ ده‌یه‌وێ كۆتایی به‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ بهێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ رازی‌ نابێت‌و به‌مه‌رجی‌ پێدانی‌ پاره‌ به‌ڵێن ده‌دات كه‌ وازیلێبهێت.

پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌لایه‌ن كچه‌كه‌وه‌، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئازادی‌ سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانییه‌وه‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێت.

هاوکات له‌هه‌مان دۆسیه‌داو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە‌ كورێكی‌ دیكه‌ش ده‌ستگیركرا كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌ هه‌بووه‌ و دەستدرێژی كردۆتە سەری.

له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار به‌بریاری‌ دادوه‌ر به‌ندن‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

 

724 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر