Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: له‌ توركیا شتێ نییه‌ به‌ناوی كوردستان، كوردستان له‌ عێراق هه‌یه‌


په‌یام

سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كاردانه‌وه‌ی دژ به‌ قسه‌كانی ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ نیشان دا كه‌ وشه‌ی كوردستان به‌كار دێنن و رایگه‌یاند: "له‌ توركیا شوێنێك به‌ ناوی كوردستان هه‌یه‌؟ فه‌رموون چی ده‌ڵێن؟ له‌ كوردستان ئێمه‌ ده‌یبه‌ینه‌وه‌. تكایه‌ تۆ توركیا به‌جێ بێڵه‌. برۆ له‌ باشوور، له‌ عێراق كوردستان هه‌یه‌. بڕۆ ئه‌وێ. به‌ڵام له‌ توركیا شتی وا نییه‌".

ئه‌ردۆگان له‌ میانه‌ی كۆرێكی جه‌ماوه‌ری كه‌ له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه‌ بۆی رێكخرابوو رایگه‌یاند، له‌ توركیا شوێنێك به‌ ناوی كوردستان هه‌یه‌؟ فه‌رموون چی ده‌ڵێن؟ له‌ كوردستان ئێمه‌ ده‌یبه‌ینه‌وه‌. تكایه‌ تۆ توركیا به‌جێ بێڵه‌. برۆ له‌ باشوور، له‌ عێراق كوردستان هه‌یه‌. بڕۆ ئه‌وێ. 


سه‌رۆك كۆماری توركیا ووتی، به‌ڵام له‌ توركیا شتی وا نییه‌. ئێمه‌ له‌ باشوور ئانادۆڵومان هه‌یه‌، به‌ڵام ئێمه‌ كوردستانمان نییه‌، با هه‌موویان یه‌ك بگرن له‌ ئێواره‌ی رۆژی ٣١ی ئازاردا ده‌بینین كه‌ گه‌له‌كه‌م چۆن ده‌یانپێچه‌ته‌وه‌ و من بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌".

270 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر