Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ڵوێستی موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی


پەیام

موحەمەد جەواد زەریف پاش رەتكردنەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە هەڵوێستی خۆی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، جگە لە پابەند بوون بە سیاسەتی دەرەوەی وڵات‌و بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان‌و پارێزگاریكردن لە مافی گەلی ئێران لە مەیدانی نێودەوڵەتیدا؛ هیچ رێگایەكی تری نییە.

زەریف لە هەژماری تایبەتی لە انستاگرام رایگەیاندووە، كاردەكەین بۆ ئەوەی وەزارەتی دەرەوە ئەركەكانی خۆی بەو پەری توانایەوە لەچوار چێوەی دەستوورو یاساكانی وڵاتدا جێبەجێبكات، بە هاوكاری‌و هەماهەنگی هەمووان‌و حیكمەت‌و رێنمایی رابەری گشتی‌و سەرۆك كۆمار.

ئەمە لەكاتێكدایە كە بەیانی ئەمرۆ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەوەری ئێران لەلایەن سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتەوە رەتكرایەوە.

ئاژانسی روسیا تودەیی بڵاویكردوەتەوە، سەرۆك كۆماری ئێران بە رەسمی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی رەتكردوەتەوە.

حەسەن روحانی، سەرۆك كۆماری ئێران لەنامەیەكدا دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوەی رەتكردوەتەوەو داوای لە موحەمەد جەواد زەریف كردووە كە لەسەر رێرەوو پۆستەكەی خۆی بە ئازایەتی‌و تواناو حیكمەتی خۆی بەردەوام بێت.

روحانی رایگەیاندووە، پەسەندكردنی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە لە بەرژەوەندی ئێران نییەو رەتدەكرێتەوە.

روحانی راشیگەیاندووە، موحەمەد جەواد زەریف جێگای باوەری ئەوو حكومەتی ئێران‌و  جێگای باوەرو متمانەی رابەری شۆرشی ئیسلامیشە.

روحانی وێرای رەتكردەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوەی وەزیری دەرەوە؛ داوای لە تەواو دام‌و دەزگا حكومی‌و سیادییەكانی ئێرانی كردووە هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە هەبێت.


لە عەرەبییەوە ئەركان جاف

303 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر