Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ: داوامان له‌ یه‌كگرتوو كرد "هه‌ڵوێستێكی‌ موه‌حه‌د"ـمان هه‌بێت به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی‌ لیژنه‌ی‌ یاسایی‌‌و بێ به‌شكردنی‌ یه‌كگرتوو له‌و لیژنه‌یه‌و هه‌ڵوێستی‌ ئه‌وان روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌، فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ تا ئاستی‌ بایكۆتكردنی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماده‌یی‌ هه‌ماهه‌نگی‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی‌ یه‌كگرتوو، به‌لام ئه‌وان ره‌تیانكرده‌وه‌و وتیان "نەوەڵا جارێ با بزانین چی دەڵێن و قسەیەکیان لەگەڵ بکەین".

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی پێشووی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کە تایبەت بوو بە قسەکردن لەسەر پێکهێنانی لیژنەی یاسایی، دوای گفتوگۆکان بە دکتۆر شێرکۆم گوت "ئەوەندی من لە دۆخەکە تێدەگەم دەیانەوێ ئێوە بێ بەش بکەن لە لیژنەی یاسایی، بۆیە ئەگەر دەتانەوێ ئێمە و ئێوە و نەوەی نوێ (نازانم بۆ گۆڕان ! ) هەڵوێستێکی موەحەد دەردەبڕین تا پارتی بیر لە بێبەشکردنتان نەکاتەوە، تەنانەت ئامادەین هەڵوێستی توندمان هەبێت تا ئاستی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ" بەڵام دکتۆر شێرکۆ وتی "نەوەڵا جارێ با بزانین چی دەڵێن و قسەیەکیان لەگەڵ بکەین (تێنەگەیشتم مەبەستی قسەکردنە لەگەڵ کێ ؟!)" 


سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌شڵێت، ئێمە تا ئاستی بایکۆتکردنی کۆبوونەوەکە و هاتنەدەرەوە لێی، ئامادەی هاوهەڵوێستی بوین لەگەڵ یەکگرتوو، بەڵام ئەوان ئەو مافەی خۆیان کردە قوربانی هەوڵێکی بێ هودە لەگەڵ پارتی .

هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه‌، سەرەڕای ئەوەش، لەگەڵ ئەوەشی کە مەترسیی لەسەر دەرچوونی ئەندامەکەی ئێمەش هەبوو، بەڵام بۆخاتری برایەتیی و پەیوەندی نێوانمان و قۆرخ نەکردنی لیژنەکە لەلایەن پارتییەوە ئامادەبووین هەڵوێستیان لەسەر وەربگرین، بەڵام کە خۆیان نەیانەوێ چ تاوانێکی ئێمەی تیایە؟


638 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر