Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی هەینی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە




سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامەیەک بۆ ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دەنێرێت و رایدەگەیێنێت: رۆژی هەینی کۆبوونەوەی ژماره‌ (2)ی ئاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت. 


لە بانگهشێتنامەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (27-2-2019) بۆ پەرلەمانتاران نێردراوە هاتووە: "به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ی (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (2)ی‌ ئاسایی‌، ساڵی یه‌که‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر 10ـی به‌یانی رۆژی هه‌ینی 1-3-2019ـدا، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی سێشەممە 26-2-2019، پەرلەمانی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجامدا و بە دەنگی 73 پەرلەمانتار ئەندامانی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان هەڵبژێردران، بەهۆی ئامادەنەبوونی فراکسیۆنی یەکێتیش، ناوی دوو ئەندامی فراکسیۆنەکە لە لیژنەکە نەخوێندرایەوە.


ده‌قی بانگهێشته‌کە بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی‌ (سێیه‌م)ی مادده‌ (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عێراق ، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (2)ی‌ ئاسایی‌، ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ـ عێراق، له‌ كاتژمێر (10)ی به‌یانیی رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی 1/3/2019 دا، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا
د.ڤالا فرید ابراهیم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان - عێراق

286 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر