Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژ نووری شاوەیس: من نەمبیستووە نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات



 پەیام 

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بێئاگایی خۆی لەسەردانی شاندی پارتی بۆ سلێمانی رادەگەیەنێت و دەڵێت: "ئێمە چەند جارێک چووینەتە سلێمانی بۆ لای برادەرانی یەکێتی"، پێیوایە ئێستا کاتی ئەوە هاتووە ئەوان بێنە هەولێر.

دوابەدوای بەشداریکردنیان لە کردنەوەی پێشانگەیەکی تایبەت بە چەک و تەقەمەنییەکانی داعش، د. رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان  بە کەناڵی رووداوی راگەیاندووە: "ئەوەی لێی دڵنیام جارێ هیچ مینێک دانەنراوە کە بتەقێتەوە، ئەگەر مینیش دابنرێت پارتی پووچەڵی دەکاتەوە. ئێمە سوورین لەسەر دروستکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری هەموو لایەنێک کە ئامادەبێت وەکو براو پشت، پشتیوانی پێشخستنی کێشەی میللەتەکەمان و پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان بێت".


لەبارەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی و شاندی پارتی بۆ سلێمانی و کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی، رۆژ نووری شاوەیس وتی: "لە راستیدا من نەمبیستووە نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی بکات، سەردانی سلێمانی شتێکی ئاساییە، سلێمانی شاری خۆمانە، چ جیاوازییەکی لەگەڵ هەولێر و دهۆک نییە بە نسبەت پارتی دیموکراتی کوردستان، سلێمانی شاری هەڵمەت و قوربانییە، شاری شێخ مەحموودی نەمرە، بارزانی نەمر ماوەیەکی زۆری لە سلێمانی بردووەتەسەر، دۆست و لایەنگرانی پارتی لە سلێمانی لەژێر زەختێکی زۆر گەورەن، هێشتا هێزێکن کە حیسابێکی تەواویان بۆ دەکرێت".

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت "ئێمە چەند جارێک چووینەتە سلێمانی بۆ لای برادەرانی یەکێتی، بۆ لای برادەرانی گۆڕان و حیزبەکانی دیکە، ئایا ئێستا کاتی ئەوە نەهاتووە ئەوانیش بێن و سەرێکمان لێبدەن؟".

319 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر