Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاکستان: سێ فڕۆکەوانی ھیندستانیمان بە دیلگرتووە


پەیام 

سوپای پاکستان رایگەیاند کە دوای خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی جەنگی ھیندستان لە کشمیر، سێ فڕۆکەوانی بەدیلگرتووە.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای پاکستان رایگەیاند، دوو فڕۆکەی جەنگی ھیندستان کە کایەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەزاندبوو، خستووەتەخوارەوە و فڕۆکەوانێکشی بەدیلگرتووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، یەکێک لە فڕۆکەکان لە ناوچەی "ئازاد کشمیر ژێر دەسەڵاتی پاکستان" کەوتووەتە خوارەوە و ئەوەی دیکەشیان لەناو "جامو و کشمیر ژێر دەسەڵاتی ھیندستان".

هاوکات وتەبێژی سوپای پاکستان، ئاسف غەفور لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە دوای خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکە جەنگییەکەی ھیندستان، دوو فڕۆکەوانی دیکە بەدیلگیراون.

بەمەش ژمارەی فڕۆکەوانە ھیندستانییەکان کە لە لایەن پاکستان-ەوە دەستگیراون، بەرزبوویەوە بۆ سێ فڕۆکەوان.

ئەو وتەبێژە راشیگەیاند: "بەو کارەی ئەنجاماندا، بەرگریمان لە خۆمان کرد و نامانەوێت ئەوە بکەین بە بانگەشەیەک بۆ سەرکەوتن".

ئاسف غەفور ئەوەشی وت "بە ئامانجی ئەوەی زیانی بۆ ھەردوولا نەبێت، ئەو رێگەیەمان بۆ ئامانجەکە گرتەبەر، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە تەنھا بۆ ئاشتی دەڕوانین".

401 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر