Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژی هەینی پەڕلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە


پەیام 

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتنامه‌یه‌كی‌ بۆ به‌ستنی‌ دووه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ ئاراسته‌ی‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان كرد.

سه‌رۆكایه‌تیی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌ "به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی مادده‌ی (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بڕیارماندا بانگهێشتی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی ژماره‌ (2)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان".

به‌پێی‌ بانگهێشتنامه‌كه‌، دانیشتنی‌ دووه‌می‌ په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست پێ‌ ده‌كات".

له‌ بانگهێشتنامه‌كه‌دا كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ دیاری‌ نه‌كراوه‌ و، تا ئێستا ڕوون نییه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ چ پرسێكه‌وه‌ ده‌كرێت.

كۆبوونه‌وه‌ی‌ دووه‌می‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان پاش ئه‌وه‌ دێت له‌ ڕۆژی‌ 18 ئه‌م مانگه‌دا دوای‌ چه‌ند مانگ له‌ به‌ كراوه‌یی‌ هێشتنه‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌ڵبژێردرا.

174 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر