Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ-یان كرد


پەیام 

ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی-یان كرد.

ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری سلێمانی ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی و، موحه‌مه‌د سعید، مه‌هدی موحه‌مه‌د له‌ده‌زگای پۆلیس و پاسه‌وانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازیانكرد له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌فسه‌رانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌پێكهاتبوون له‌ ( موقه‌ده‌م شاڵاو محمود، ڕائید خالید ساڵح، ملازم ڕێباز عیزه‌دین، ملازم ڕێباز سیفه‌دین، ملازم ئه‌حمه‌د عومه‌ر).

له‌سەردانه‌كه‌یاندا ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، یاداشتێكی چه‌ند خاڵییا ندایه‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌ران و شكۆمه‌ندی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی تایبه‌تن به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوتاكردنی مافه‌كانیان به‌هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق. 

داواشیانكرد، كۆمه‌ڵ له‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه‌سیاسیه‌كانی و فراكسیۆنه‌كانی له‌په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان هه‌وڵبدات بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان. 

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ ڕایگه‌یاند" به‌دڵنیایی له‌ڕێگه‌ی  فراكسیۆنه‌كانیان له‌په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی  داواكاری ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ ". 

وتیشی" پشتگیری داوا ڕه‌واكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ن ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی به‌نیشتیمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و، باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پێشمه‌رگه‌ و هاوتاكردنی ماف و ئیمتیازه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی عێراقدا.

 

182 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر