Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا.. به‌رفراوانترین مانۆڕی ده‌ریایی له‌ مێژووی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو


پەیام 

توركیا مانۆڕێكی‌ سه‌ربازیی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ به‌شداریی 103 كه‌شتی له‌و سێ ده‌ریایه‌ی ده‌وری وڵاته‌كه‌یان داوه‌، ئه‌نجام دا کە گەورەترین مانۆڕی سەربازیی دەریاییە لە مێژووی وڵاتەکەدا. 

له‌ چوارچێوه‌ی‌ به‌رنامه‌ی مانۆڕی ساڵانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا و، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی‌ فه‌رمانده‌یی بنكه‌ی جه‌نگی ده‌ریایی‌ ئه‌و وڵاته‌دا، مانۆڕێكی‌ سه‌ربازیی‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ده‌ریای ڕه‌ش و، ئیجه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئه‌نجام دا. 

مانۆڕه‌كه‌ له‌ژێر ناوی‌ "مانۆڕی 2019ی نیشتمانی شین"دا ڕێكخرا، كه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ مێژووی‌ ئه‌و وڵاته‌دا مانۆڕێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هاوكات له‌ هه‌رسێ‌ ڕووبه‌ره‌ ئاوییه‌كه‌ی‌ توركیا ئه‌نجام ده‌درێت.

له‌ مانۆڕه‌كه‌دا 103 كه‌شتی‌ به‌شدار بوون، له‌ جۆره‌كانی‌ كه‌شتیی‌ جه‌نگیی‌ هێرشبه‌ر و، ژێرئاوگه‌ڕ و، دۆزینه‌وه‌ی مین و، گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و، فریاكه‌وتن و رزگاركردنی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و، چه‌ندین جۆری‌ دیكه‌ به‌شدار بوون.

هه‌روه‌ها سه‌ربازانی هێزه‌ ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی‌ توركیا به‌شدارییان له‌ مانۆڕه‌كه‌دا كرد.

182 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر