Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وادەردەکەوێت محەمەد جەواد زەریف لە بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی پاشگەزبووبێتەوە


پەیام 

پاش ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانییه‌وه‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران به‌شداریی‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا كرد و، ڕایشیگه‌یاند: جگه‌ له‌ داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران، خه‌مێكی دیكه‌ی‌ نییه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران، له‌ هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ ئینستاگرام، سوپاسی گه‌لی ئێران و ئه‌و به‌رپرسانه‌ كرد كه‌ له‌ پرسی‌ ده‌سته‌له‌كاركێشانه‌وه‌ی‌ له‌ 30 كاتژمێری دواییدا پشتگیریی‌ خۆیان بۆ ناوبراو ده‌ربڕیوه‌.

زه‌ریف جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌ به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و داكۆكیكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، خه‌مێكی دیكه‌ی نییه‌.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران ده‌شڵێت "هیواداره‌ ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ پشتیوانیی هه‌موو لایه‌ك و شایسته‌ به‌ پره‌نسیپی سیاسه‌تی گشتی و ده‌ستوور و یاساكانی ئێران ئه‌نجام بدرێن". 

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به‌شداریشی له‌ ڕێوڕه‌سمی پێشوازیكردن له‌ نیكۆڵ پاشنیان سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌رمینیا كرد له‌ كۆشكی سه‌عدئاباد له‌ تارانی پایته‌خت.

210 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر